دۆزینەوەی بەرەی حەق

Dec 02 2023

لە یاساكانی خوای گەورە بۆ ململانێنی نێوان ڕەوا و ناڕەوا، ئەوەیە كە:

  • لەپاش هەموو تاقیكردنەوەیەك سەركەوتن دێت.

  • لەپاش هەموو دڵ تاسانێك ئارامی دێت.

مسوڵمانان و پێغەمبەر ﷺ لە دوو بەرەوە كەوتنە ناو جەنگی خەندەقەوە، هەر بۆیە لە دوو سەنگەرەوە دەجەنگان:

سەنگەری ناوخۆیی كە لەدژی سەرانی دووڕووان و گێرەشێوێنان ئەنجامیان دەدا..

لەگەڵ سەنگەری دەرەكی كە لەدژی (ئەحزاب) ئەنجامیان دەدا..

هەردوو بەرەكە وایان خەیاڵ كرد كە تەواو ئیسلام هیچی بە بەرەوە نەماوە و وا دوایین هەناسەكانی دەدات، كەچی دوای دەیەیەك لە جەنگی خەندەق، هاوەڵان ڕووبەڕووی ڕۆم و فارس دەبوونەوە!

بەرەی حەق (ڕەوا) نامرن، ڕەنگە بشكێن بەڵام هەرگیز نامرن..

هەموو ئەوەی دەمەوێت پێتی بڵێم ئەوەیە كە:

هەڵوێستت هەبێت و لە كردەوەكانتدا لە خوا بترسە..

شەیخی ئیسلام (ئیبن تەیمیە) دەفەرموێت: "گەر ویستت بەرەی حەق بناسیتەوە، ئەوا تەماشا بكە و بزانە تیرەكانی دوژمن ڕوویان لەكوێیە".

هەروەها ئیمامی شافعی دەفەرموێت:

"شوێن تیرەكانی دوژمن بكەوە و بەرەی حەق بدۆزەرەوە".

پ.د. عەلی قەرەداغی

ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان