سوپاسنامە و جەختكردنەوەی هەڵوێست

Sep 20 2025

سوپاسنامە و جەختكردنەوەی هەڵوێست

بەناوی خۆم و بەناوی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانەوە، سوپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاستەی بەڕێوەبەرانی دەستپێشخەریی مرۆیی نێودەوڵەتی "قافڵەی خۆڕاگری" دەکەم، کە لە بەندەرەکانی ئەوروپا و مەغریبەوە بەڕێکەوتوون. شاندەکانی ئەم قافڵەیە لە چل و چوار وڵاتەوە، پەرلەمانتار و چالاکوان و پزیشکی لەگەڵ خۆی هێناوە و هەموویان لە پەیامێکی مرۆیی و ئەخلاقیدا یەکیانگرتووە تا گەمارۆی نادادپەروەرانەی سەر گەلەکەمان لە غەززە بشكێنن.

ئێمە لە یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان، ئەم دەستپێشخەرییە بە پەیامێکی جیهانی دەزانین کە شایەتحاڵی ویژدانی زیندووی مرۆڤایەتییە، و دەنگێکە کە بە جیهان ڕادەگەیەنێت غەززە بە تەنیا نییە و ویستی گەلانی ئازاد توانای شکاندنی کۆت و پێوەندەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ستەمی هەیە، هەرچەندە کاتیش بخایەنێت.

هەروەها دووپاتی دەکەینەوە کە ئێمە لە یەکێتی درێغی ناکەین لە جێبەجێکردنی ئەرکی خۆمان بەرامبەر بە گەلی ئیسلامی و دۆزە ڕەواکانی، کە لە سەرووی هەموویانەوە دۆزی فەلەستینە، و بەردەوام دەبین لە پشتیوانی و پشتگیریکردنی هەموو ئەو دەستپێشخەریانەی کە دەنگی ڕاستی بەرز دەکەنەوە و بەرگری لە کەرامەتی مرۆڤ دەکەن.

ئێمە بانگەوازێك ئاراستەی گەلانی ئیسلامی و هەموو ئازادیخوازانی جیهان دەکەین، كە بە هەموو ڕێگەیەکی ڕەوا بەردەوامی بەم پشتیوانییانە بدەن و لەپێناو سەرخستنی غەززە و گەلە گەمارۆدراوەکەی، یەکگرتووبن، تاوەکو ئەم گەمارۆ نادادپەروەرانەیە لادەبرێت و دادپەروەری بەدی دێت.

دەوحە: ٢٨ی ڕەبیعی یەکەمی ١٤٤٧ کۆچی
بەرامبەر بە: ٢٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢٥ زایینی
پ. د. عەلی محێدین قەرەداغی

پۆستی هاوشێوە