بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، پ.د. عەلی محێدین قەرەداغی؛ سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی مسوڵمانان دەكات

Mar 30 2025

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، پ.د. عەلی محێدین قەرەداغی؛ سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی مسوڵمانان دەكات.

لە دەقی پیرۆزباییەكەیدا، سەرۆكی یەكێتییەكە؛ ئاماژە دەدات بە گرنگی بەیەكەوە بوون و كۆبوونەوەی خەڵكی لەسەر شتی خێر و فەزڵی بەسەر ناكۆكی و جیابوونەوەدا.

ئەمەش دەقی پیرۆزباییەكەیەتی:

"جەژنی ڕەمەزان، یاداواری و بیرخستنەوەی ئەوەیە كە کە کۆبوونەوەی دڵەکان لەسەر خێر، باشتر و چاکترە لە دوورکەوتنەوەیان لەسەر ناکۆکی. هەروەها بەیەک شادبوون لە خواپەرستیدا، باشتر و چاکترە لە جیابوونەوە لە شتی تردا.

با جەژنەکەمان بکەینە گۆڕەپانی پەیوەندی بەستن و ئارامگری و پردێک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و، بانگەوازێک بۆ یەک گوتە بوون لە حەقبێژیدا. چونکە خودای گەورە ئەوانەی خۆشدەوێت کە ناوەوە و دەرەوەی خۆیان پاکژ دەکەنەوە.

خودای گەورە ڕۆژوو و تاعەتی هەموو لایەک قبووڵ بفەرموێت و دڵەکانتان لەیەکتر نزیک بکاتەوە و جەژنتان پیرۆزبێت".