پ.د. عەلی قەرەداغی پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزان لە گەلی مسوڵمانان دەکات و هیوای خێر و ئاشتی دەخوازێت

Feb 18 2026

پ.د. عەلی قەرەداغی پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزان لە گەلی مسوڵمانان دەکات و هیوای خێر و ئاشتی دەخوازێت

بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، پڕۆفیسۆر دکتۆر عەلی محێدین قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان و سەرۆکی ڕابیتەی مرۆیی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی مسوڵمان کرد، کە تێیدا هیوای خێر و بەرەکەت و ئاشتی گشتی و یەکێتی و سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازێت.

لە پەیامەکەیدا، پ.د. قەرەداغی، پیرۆزبایی لە گەلی مسوڵمانان دەکات بە بۆنەی گەیشتنی ئەم مانگە پیرۆزەوە. داواکاریشە لە خودای گەورە کە مانگی ڕەمەزان بکاتە مایەی "خێر و بەرەکەت و ئاشتیی گشتی و یەکێتی و سەرەبەرزی و ئازادكردنی مزگەوتی ئەقصا."

دەقی پیرۆزباییەكە:

"پیرۆزبایی لە گەلەكەم دەكەم -بە سەركردە و زانا و خەڵكەوە، بەبۆنەی گەیشتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، خودای گەورە بیكاتە مایەی خێر و بەرەكەت و ئاشتیی گشتی و یەكێتی و سەرەبەرزی و ئازادكردنی مزگەوتی ئەقصا. داواكارم لە خودا، هاوكاریی هەمووان بكات تا بە پەرستش تێكۆشان و بەخشین و چاكەكاری و لەخواترسی و ئاسایش و ئارامی و ئیمان؛ وەبەرهێنان لە ڕۆژ و شەوەكانیدا بكەن."