پ.د. عەلی قەرەداغی پەیامێك ئاڕاستەی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەكات

Oct 08 2025

بۆ: بەڕێز سەرۆک ئەحمەد شەرع، و سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە):

تکایە هەوڵ بدەن بە زووترین كات خاڵەکانی ڕێککەوتنی 10ی ئازاری 2025 بە گیانێکی ئیسلامی و نیشتمان پەروەرییەوە جێبەجێ بكەن کە دانایی و بەرپرسیارێتی بەیەكەوە گرێ بدات. ئەمەش لەپێناو پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی و سەلامەتی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی. ژیانی مرۆڤ بەهایەکی پیرۆزە و قورئانی پیرۆز هەردەم بەبیرمان دەهێنێتەوە كە: ﴿هەر کەسێک کەسێک بکوژێت، بەبێ ئەوەی ئەو کەسە کەسێکی دیکەی کوشتبێت یان خراپەی لە زەویدا کردبێت، وەک ئەوە وایە هەموو خەڵکی کوشتبێت﴾ (مائیدە: 32). ئێمە داوای ڕاگرتنی خوێنڕشتن و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی، و دوورکەوتنەوە لە شەڕ و شۆڕ، و هەنگاونان بەرەو ئاشتەواییەک دەکەین کە ئاسایش بەرقەرار بكات و ڕێگای توندوتیژی دابخات، چونکە نیشتمان سپاردەیەكە لەسەر شانی هەمووان، بەڵکو ئەرکی سەرشانی هەموومانە کە بەشدار ببین لە پێشخستنی سوریا و وەستانەوە لە دژی پیلانەکانی دوژمنان.

خوای گەورە سوریا بپارێزێت و دانیشتوانەکەی بۆ هەموو خێر و سەربەرزییەک سەرکەوتوو بکات. ئامین یارب العالمین.