سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی پیرۆزبایی لە پ.د. عەلی قەرەداغی دەكات

Jan 10 2024

بەڕێز پرۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی
سڵاو و ڕێز...


بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان لە کۆنگرەی ئەو ڕێکخراوەیەدا، وێڕای دڵخۆشیمان،
پیرۆزبایی لە بەڕێزتان دەکەین و هیوادارین خوای گەورە پشت و پەناتان بێت و لە هەنگاوەکانی بەرەو سەرکەوتن یارمەتیدەرتان بێت.
بێگومان جێگەی شانازییە بۆ هەموومان کە کەسایەتییەکی کورد وەک بەڕێزیان ئەو پۆستەتان وەرگرتوە و هیوای سەرفرازیمان بۆتان هەیە.
 

ئارام قادر
سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی