پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی محێدین قەرەداغی دیدارێكی لەگەڵ دامەزراوەی (AXIS) پێكهێنا

Mar 07 2024

پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی محێدین قەرەداغی دیدارێكی لەگەڵ دامەزراوەی (AXIS) پێكهێنا

پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی محێدین قەرەداغی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، نیوەڕۆی دووشەممە پێشوازیی كرد لە شاندێكی دامەزراوەی گەشەپێدان و شارستانی (AXIS) سەر شاری سكۆپیای پایتەختی مەقدۆنیای باكوور.

كە شێخ (رفعت شریف) سەرۆكایەتی دامەزراوەكە دەكات و شێخ (فوزي مصلح) جێگریەتی.

هاوكات (د. خیرالدین خوجة) ئەندامی لیژنەی ئەمیندارانی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان – نوێنەری وڵاتانی باڵكان (بلقان)؛ ئامادەی دیدارەكە بوو.

گفتگۆی دیدارەكە بریتیی بوو لە ڕێگاكانی دروستكردنی هاوكاری لەنێوان یەكێتیی زانایان و دامەزراوەی (AXIS) و، بڵاو كردنەوەی ئیسلام و چاپ كردنی كتێب و، ڕێكخستنی ڕاهێنان بۆ پێشەوا و وتاربێژانی وڵاتانی باڵكان (یۆگۆسلاڤیا، ڕۆمانیا، بولگاریا، ئاڵبانیا، یۆنانی و بەشی ئەوروپایی تورکیا).

 

شایەنی باسە كە دامەزراوەی گەشەپێدان و شارستانی (AXIS) ڕێكخراوێكی ناحكومییە و لەساڵی 2019 دامەزراوە، بارەگای سەرەكیی ڕێكخراوەكە لە شاری سكۆپیایە و لە هەرێمی مەقدۆنیای باكوورییەوە سەری هەڵداوە.

دامەزراوەی (AXIS) كار بۆ ڕێكخستنی چالاكیی جۆربەجۆر دەكات، وەك سێمینار و كۆنگرە و كۆڕ و كۆبوونەوە، سەرەڕای ڕێكخستنی خولی گەشەپێدان بۆ تاك و دامەزراوەكانی تر.

هەرەوها دامەزراوەكە لەپێناو ئامانجەكانیدا، كار لەسەر بڵاوكردنەوەی توێژینەوە و كتێب دەكات، هەروەك چۆن كار دەكات بۆ ڕێكسختنی هەوڵ و كۆششەكان و بەستنی هاوپەیمانیی لەگەڵ دامەزراوەكانی تر لەپێناو ئامانجە هاوبەشەكاندا.