Jun 29 2024
ڕۆژی شەممە، بەرامبەر بە 29ی 6ی 2024 زایینی، پ.د. عەلی قەرەداغی؛ سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان گەشتێكی ئەنجام دا لەپێناو بەشدار بوون لە كۆنگرەی سەرپەرشتی كردنی بەهرەداران، كە بەڕێزیان دە ساڵ لەمەوبەر سەرپەرشتی كردن و پاڵپشتی كردنی ئەو بەهرەدارانەی گرتبووە ئەستۆ.
هەر دوێنێ ئاهەنگی ڕێزلێنان بۆ هەندێكیان سازدرا كە بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرایان بەدەست هێنابوو، هەروەك چۆن هەندێكی تریشیان لە لایەنی جیاوازی ترەوە تایبەتمەند بوون. بەم بۆنەیەشەوە ئاهەنگێكیان بۆ ساز كرا و ژمارەیەكی زۆر لە زانایان و بیرمەندان ئامادەی بوون.
ئەم بۆنەیە ڕێكخرابوو لەلایەن دەزگای یەمەنیی نێودەوڵەتی بۆ گەشەپێدان و، یەكەمین دیداری زانستیی بەهرەدارەكان بوو.