Jan 24 2025
شایەنی باسە د. عەلی، لە لایڤێكی كراوەدا بەناوی (كاتژمێری فەتوا) كە لە پەڕە فەرمییەكانی خۆی و كۆبوونەوەی (Zoom) نمایش دەكرێت، وەڵامی ئەو پرسیارە شەرعییانە دەداتەوە كە لەلایەن پێشكەشكارێكەوە بە زمانی عەرەبی ئاڕاستەی دەكرێت وفەتوایان لەسەر دەدات.
ئەم بەرنامەیە (كاتژمێری فەتوا) هەموو ڕۆژانێكی سێ شەممە دووبارە دەبێتەوە و ئەوانەی كە خوازیارن دەتوانن پرسیارە شەرعییەكانیان لەڕێی ژمارە واتساپی (97459986921+) بە پەیامێك بگەیەنن، ئەگەر پرسیارەكان وەڵام نەدرابوونەوە؛ پ.د. عەلی قەرەداغی وەڵامیان دەداتەوە و فەتوایان لەسەر دەدات.
ئارەزوومەندان دەتوانن لەڕێی پەڕەی فەرمیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان لە فەیسبووك و هەروەها لە (Zoom) بینەری لایڤەكە ببن و سوودمەند ببن.
هەروەها خوازیاران ئاگادار دەكەینەوە كە لە ئێستادا بەشێك لە بەرنامەكە وەك بەستەر لەم پەڕەیەدا دەستەبەر كراون و ئەوانەشی پێیان خۆشە هەفتانە ڕاستەوخۆ بینەری بەرنامەكە بكەن، دەتوانن سەردانی ئەم پەڕانە بكەن:
پەڕەی فەرمی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان لە فەیسبووك (IUMS).
ناسنامەی كۆبوونەوەی (Zoom) (863 9191 2126).
گروپی تایبەت بە بەرنامەی كاتژمێری فەتوا (WhatsApp).