بەڕێز بافڵ تاڵەبانی، پیرۆزبایی پۆستی نوێ لە پ.د. عەلی قەرەداغی دەكات

Jan 10 2024

بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە پەیامێكی پیرۆزباییدا، پیرۆزبایی پۆستی نوێی كرد لە پ. د. عەلی قەرەداغی و هیوای خواست كە زیاتر بتوانێت بەردەوام بێت لە خزمەتكردنی گەلانی مسوڵمان.

دەقی پەیامەكە:

 

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

برای بەڕێزمان دکتۆر عەلی قەرەداغی

 

بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان، پیرۆزبایی خۆمان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانتان ئاڕاستە دەکەم.

هیوادارم ئەم بەرپرسیارێتییە نوێیە ببێتە مایەی خزمەتکردنی زیاتری موسڵمانان، یەکڕیزیی گەلی کورد و قووڵکردنەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان لەنێوان سەرجەم ئایین و نەتەوەکاندا، کە دڵنیاین بە ئەزموونی قووڵ و لێهاتوویی خۆتان لە رابردوودا، هەوڵەکانی داهاتووشتان لەو پێناوەدا دەبێت.

خوای گەورە سەربەرز و سەرکەوتووتان بکات

 

دڵسۆزتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان