Aug 16 2025
ڕێکخراوی اقرأ بۆ زانستەکانی قورئانی پیرۆز
ڕێکخراوێکی زانستی ناحکومییە و سەربەخۆیانە کاردەکات. لەساڵی ٢٠١٤ز بەژمارەی (٢٠٤٨)، مۆڵەتی فەرمیی لە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.
بەشەکانی ڕێکخراوی اقرأ بۆ زانستەکانی قورئانی پیرۆز
۱- بەشی فێرکردن: فێرخواز لەم بەشەدا ئاشنا دەكرێت بە ناسینی پیت و وشە قورئانییهكان و وانە پەروەردەییهكان و كاركردن لەسەر بەها باڵا قورئانیەكان. قوتابیان لەم بەشەدا بەشێوەیەکی وەرزی تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن و سەرکەوتوەکان دەچنە بەشی لەبەرکردن یان خوێندنەوەکان (القراءات).
۲- بەشی لەبەرکردن: ئەم بەشە پەیوەستە بەو قوتابیانەی کە ئامانج و خولیای لەبەرکردنی قورئانی پیرۆزیان هەیە، قوتابیان لەم بەشەدا سەرقاڵی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆزن و ههفتانه بەلایەنی کەمەوە دوو لاپهڕه لەقورئانی پیرۆز لهبهر دهكهن و لەلایەن مامۆستایانی بەشەوە لێپرسینەوەی لەبەرکراوەکەیان دەکرێت.
۳- بەشی خوێندنەوەکان(القرائات): دوای دەرچوونی قوتابی لەبەشی فێرکردن، بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەچێتە بەشی خوێندنەوەکان بۆ خوێندن و وەرگرتنی سەنەد لە ریوایەتی (حفص عن عاصم) و قرائەت وڕیوایەتەکانی تر. لەم بەشەدا مەرجە قوتابی لە (سورهتی الفاتحهوە تا کۆتایی سورەتی الناس) لەلای یەک مامۆستا و شێخ خەتمەکەی بخوێنێت و لە ماوەی خوێندنەکەیدا چوار جار تاقیکردنەوە ئەنجام بدات. پێویسته قوتابی لەکاتی وەرگرتنی مۆڵەتدا دوو جوزئی قورئانی لهبهر بێت و نمرهی ٨۰% لە تاقیکردنەوەی تهجویدا بەدەست هێنابێت.
٤- بەشی گەشە پێدان: ئەم بەشە گرنگی دەدات بەپەروەردەو پێگەیاندنی مامۆستایان و قوتابیان و پەرەپێدانی تواناو لێهاتووییەکانیان. ئامانجەکانی ئەم بەشە بریتییە لە کارکردن بۆ پێگەیاندنی مامۆستای پەروەردەیی و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشبیری و لێهاتوویی مامۆستایانی پەروەردەیی و گشت مامۆستایانی لق وبنکەکان. هەروەها گرنگی دەدات بەپەروەردەی دروستی قوتابیان.
٥- بەشی تەفسیر: گرنگی دەدات بەئاشناکردنی خاوەن مۆڵەتەکانی ڕیوایەتی (حفص عن عاصم) لە ڕاڤە و مانای فەرمایشتەکانی پەروەردگار. ئامانج لەم بەشە ئەوەیە خاوەن مۆڵەتەکانی ڕیوایەتی (حفص عن عاصم) شارەزا ببن لە ڕاڤە و مانای ئایەت و سورەتەکانی قورئانی پیرۆز لەڕێگەی خوێندنی تەفسیری قورئانی پیرۆز، لەسەرەتای سورەتی الفاتحە هەتا کۆتایی سورەتی الناس، لەڕێگەی ئەو هۆکارانەی کە لەبەردەستن لەلایەن مامۆستایەکی خاوەن بڕوانامەی زانستی و ئەکادیمی تایبەت بەبواری تەفسیری قورئان و وەرگرتنی بڕوانامە تێیدا.
٦- بەشی فەرمودە: گرنگی دەدات بەئاشنکردنی مامۆستایان و قوتابیانی ڕێکخراوی اقرٲ لە زانستەکانی فەرمودەو ژیاننامەی پێغەمبەری خوا (دروودی خودای لەسەر بێت).
ئامانجەکانی ئەم بەشە ئەوەیە مامۆستا و قوتابی ئاشنا ببن بەزانستەکانی فەرمودە بەپێی ئاست و تەمەنیان، ئەویش بە خوێندنی ژیاننامەی پێغەمبەری خودا (دروودی خودای لەسەر بێت) و خوێندنی زانستەکانی فەرمودە و خوێندن و لەبەرکردنی کتێبی الاربعین النوویة. و وەرگرتنی سەنەد تیایدا، هەروەها خوێندن و لەبەرکردنی نامیلکەکانی پەروەردەی نەوەکان بە فەرمودەکانی پێغەمبەرمان و وەرگرتنی بڕوانامە تێیاندا.
۷- بەشی کارگێڕی و دارایی: گرنگی دەدات بەڕێکخستنی کاروبارە کارگێرییەکانی رێکخراو و دابینکردنی بودجە بۆ چالاکییەکانی رێکخراو بەگشتی و دابینکردنی خەڵات بۆ قوتابییە سەرکەوتووەکان لەرێگەی وەرگرتنی هاوکاری مانگانەی قوتابیان و هاوکاری خێرخوازانەوە.
٨- بەشی پەیوەندیەکان: گرنگی دەدات بەدروستکردن پتەوردنی بواری پەیوەندییەکان لەنێو ڕێکخراو و دەرەوەی ڕێکخراو.
۹- بەشی ڕاگەیاندن: ئەم بەشە گرنگی دەدات بە خستنەڕووی کارو چالاکییەکانی رێکخراو بەگشتی و چاپکردن و بڵاوکردنەوەی چالاکییەکان بەشێوەی دەنگ و ڕەنگ و نوسراو هەروەک ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لەبەڕێوەبردنی ئەو ئاهەنگ و رێوڕەسمانەی کە اقرأ پێی هەڵدەستێت.
۱۰- بەشی کاروباری قوتابیان: ئەم بەشە گرنگی دەدات بە چالاککردنی پەیوەندی نێوان قوتابیان و مامۆستایان و بەگەڕخستنی توانای قوتابیان لەبوارە جیاوازەکاندا و پەیوەندی کەسوکاری قوتابیان و رێکخراو لە پێناو خزمەتکردنی زیاتر و پێگەیاندنی قوتابیان بە باشترین شێوە.
۱۱- بەشی دەنگخۆشی: ئەم بەشە کاردەکات لەسەر بەگەڕخستنی توانا شاراوەکانی قورئانخوێن و بانگبێژ و فێرخواز، بۆ فێربونی ئاوازەکانی قورئانی پیرۆز و بانگ بێژی. ئامانجەکانی ئەم بەشە بریتییە لەوەی فێرخواز ئاشنای ئاوازەکانی خوێندنی قورئانی پیرۆز و بانگ بێژی ببێت، فێرخواز ئامادە بکرێت تا بتوانێت لەبوارەکانی پێشنوێژی بۆنەکاندا بەجوانی وسەرکەتوویی قورئان بخوێنێت. هەروەها فێرخواز پەروەردە بکرێت بە پەروەردەیەکی جوان و شایستە بەقورئانی پیرۆز.
لە ئێستادا ڕێکخراوی اقرأ خاوەنی ١٦ لق و ٢٧ بنکە و سەدان مامۆستای خۆبەخش و دڵسۆزە کە بەردەوام لە پڕۆسەی خزمەتکردنن بەقورئان و ئەهلی قورئان.
هەیکەلی كارگێڕیی رێکخراوی اقرأ
ئەنجومەنی ئەمیندارێتی
پرۆفیسۆر د.علی قەرداغی: سەرۆکی ئەنجومەن
٨ ئەندام
نوسینگەی سەرەکیی رێکخراوی اقرأ بۆ زانستەکانی قورئانی پیرۆز
م.زین الدین نصرالدين سازانی: سەرۆکی رێکخراو
ئەندازیار سلمان رزگار محمد: جێگری سەرۆک
م.احمد رۆژبەیانی: کارگێری نوسینگە
م.مطلب ابوبكر: کارگێری نوسینگەی سەرەکی
م.امین رێکانی: کارگێری نوسینگەی سەرەکی