لەو چاوپێكەوتنانەدا چەندین جۆر پرسیاری ئاڕاستە كراوە لەڕووی ئابووری و دارایی و سیاسی و كۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەوە، بەڕێزیشیان وەك هەمیشە هەوڵی داوە لەڕێی وەڵامەكانیەوە، ئەزموون و زانستی خۆی بخاتە خزمەتی گەلی كورد و بەرەو پێش بردنی كوردستان. هەر لەبەر ئەم هۆكارەش بوو كە ئەم چاوپێكەوتنانە لەدوو توێی كتێبێك بەو ناونیشانە (كۆمەڵگە و گەشەپێدان) كۆكرانەوە.
هەندێ لە بابەتەكانی چاوپێكەوتنەكان، ئەمانە دەگرنە خۆ: لێكهەڵوەشانەوەی عێراق و بەرژەوەندیی كورد، زانستی مرۆڤ و بازنەی حەڵاڵ، پۆستی سیاسی لە ژیانی د. عەلی قەرەداغی، زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و دامەزراندنی ڕابیتەی ئیسلامی كورد، كە هەردووكیان لەلایەن پ.د. عەلی قەرەداغییەوە دامەزراون و تا ئێستاش (2024) لە كاروبارە زانستی و فێرخوازی و خێرخوازییەكانی خۆیان بەردەوامن.
وردەكاریی سەرەكی لەبارەی كتێبەكەوە، ئەمانە دەگرێتەوە:
زمانی بنەڕەتی: كوردی
ئامادە كراوە لەلایەن نوسینگەی ڕاگەیاندنی د. عەلی قەرەداغی
ژمارەی لاپەڕە: 201
ساڵی بڵاوبوونەوە: 2011
بۆ خوێندنەوەی ئەم پەڕتووكە، كرتە لێرە بكە