ئاسایشی گیان و فیكر

كتێبی (ئاسایشی گیان و فیكر) توێژینەوە و خوێندنەوەیەكی نوێیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ دەقەكانی قورئان و فەرموودە و شەریعەت بەگشتی، كە دەیەوێت بەپێی فیقهی مەقاصید مامەڵە لەگەڵ شەریعەت و دەقەكان بكرێت.

دەستپێكی كتێبەكە دەروازەیە بۆ ناساندن و پێناسە كردنی ناونیشانی كتێبەكە و پاشان نیشاندانی ئامانجی شەریعەت كە چەسپاندنی ئارامیی ڕۆحی و فیكرییە، ئەویش بە ئاشنا كردنی خوێنەر بە چەمكی (مقاصد). هەروەها لەڕێی باس كردنی هەر هەشت مەقصەدەكەی شەریعەتەوە دەیسەلمێنێت كە مەقاصیدەكان لەپێناو پاراستنی ئاسایشی گیان و فیكردان.

دواتر نووسەر ئاماژە بەو ئاڵۆزی و گرفتە فیكری و ڕۆحییانە دەدات كە لەئەنجامی خوێندنەوەی هەڵەوە بۆ ئایین، دووچاری وڵاتانی جیهان بووە، وەك تیرۆر و توندڕەوی ئایینی، پاشان هەڵوێستی ئیسلامی لەو ڕووەوە دەخاتە بەر دید.

لە كۆتا بابەتەكانی كتێبەكەیدا، د. عەلی سەرنج دەخاتە سەر سەرچاوەی ئەو توندڕەوی و بیرە چەوتانە كە بە خەواریجەكانیان لە قەڵەم دەدات، پاشان ئاماژە دەدات بە شێوازی مامەڵە كردنی دروست لەگەڵ ئەو گرۆیانەی بیروباوەڕی توندیان هەڵگرتووە.

 

وردەكاریی سەرەكی لەبارەی كتێبەكەوە، ئەمانە دەگرێتەوە:

  • زمانی بنەڕەتی: عەرەبی

  • نووسین: عەلی محێدین قەرەداغی

  • وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی لەلایەن عومەر عەلی موحەمەد

  • ژمارەی لاپەڕە: 89

  • ساڵی بڵاوبوونەوە: 2018

 

بۆ خوێندنەوەی پەرتوكەكە، كرتە لێرە بكە