ئامانجی توێژینەوەكە شیكردنەوەی كێشەی یەكسانیی نێوان ژن و پیاوە لە ماف و ئازادییەكانیاندا، ئەویش سەرەتا لەڕێی گێڕانەوەی سەرگوزەشتەیەك لە مێژووی سەرهەڵدانی ئەو بزووتنەوانەی داوای مافەكانی ئافرەت دەكەن. پاشان ئاماژە بە هەندێ لەو كاردانەوە ناهاوسەنگانە دەكات كە لە فیكری ئیسلامیی هاوچەرخدا، بەرامبەر بە داواكارییەكانی ئەو بزووتنەوانە پەیدا بوون.
نووسەر لەم توێژینەوەیدا هەوڵ دەدات بە ڕوونی جیاوازییە سروشتییەكانی نێوان ژنان و پیاوان، لەڕووی پێكهاتن و جەستە و هۆرمۆن و ڕەگەزە بنچینەییەكانەوە؛ بخاتە ڕوو. هەروەك چۆن ئەوەش ڕوون دەكاتەوە كە نێر و مێ هاوسەرگیری و تەواوكارییە؛ نەوەك دژایەتی و جیاخوازی و لەیەك دووركەوتنەوە.
لە بەشە كۆتاییەكانی كتێبەكەیدا، ئاماژە دەدات بە مافی ئافرەت لە وەرگرتنی بەرپرسیارێتی گشتیدا (پۆستە باڵاكان) و ئەو بۆچوونانەی لەم بارەیەوە هەن؛ بە بەڵگەكانی دەستیانەوە. پاشان گفتوگۆی هەندێ لەو بەڵگانە دەكات و تازەترین ڕا و فەتوای زانایان لەو ڕووەوە؛ دەهێنێتە بەر باس.
وردەكاریی سەرەكی لەبارەی كتێبەكەوە، ئەمانە دەگرێتەوە:
زمانی بنەڕەتی: عەرەبی
نووسەر: عەلی محێدین قەرەداغی
وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی لەلایەن عومەر عەلی قەرەداغی.
ژمارەی لاپەڕە: 87
ساڵی بڵاوبوونەوە: 2015
بۆ خوێندنەوەی ئەك كتێبە، كرتە لێرە بكە